سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق دەكات

ڕۆژی پێنجشەممە 28ـی كانوونی دووەمی 2021 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمەریكا و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی خۆی بۆ دەستبەكاربوونی ئیدارەی تازەی ئەمەریكا بە باڵیۆزی ئەو وڵاتە گەیاند و هیوای فراوانتربوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو لای خواست.

هەر لەو دیدارەدا باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق جەختی لە بەردەوامی و هەماهەنگیی نێوان وڵاتەكەی و هەرێمی كوردستان و هەروەها پاڵپشتیكردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كردەوە.

بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

11