ئه‌مڕۆ و سبه‌ی مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری  هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ و ئه‌مرۆ و سبه‌ی هه‌ینی  ، دابه‌شكردنی مووچه‌ كۆتایی دێت.

 وه‌زاره‌ت بڵاوی كرده‌وه‌ته‌وه‌: ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 28 ى 1 ى 2021  مووچه‌ی مووچەی وەزارەتەکانی‌ شارەوانی و گەشتوگوزار، کارەبا، کشتوکاڵ، ئاوەدانکردنەوە، رۆشنبیری، خانەنشینانی پێشمەرگە بە لێبڕینی 21٪ـەوە دابه‌شده‌كرێت.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: هه‌ر ئه‌مرۆ  مووچه‌ی  سەرۆکایەتی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکایەتی پەرلەمان بە لێبڕینی 50٪ـەوە دابەشدەکرێت.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: كه‌سبه‌ی هه‌ینی  مووچه‌ی خانه‌نشینی شارستانی دابه‌شده‌كرێت و  كۆتایی به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ ده‌هێندرێت.