وه‌زیری نوێی ئه‌مریكا له‌بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌عێراق و ئه‌فغانستان پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه‌ ؟

وه‌زیری نوێی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت پێداچوونه‌وه‌ به‌ بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق و ئه‌فغانستان دا بكات.

رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت ژۆرنال له‌سه‌رچاوه‌كانی پنتاگۆن گواستویه‌تییه‌وه‌ كه‌ لوید ئۆستن ، وه‌زیری نوێی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت پێداچوونه‌وه‌ به‌ بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق و ئه‌فغانستان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ستراتیژییه‌تی سه‌ربازی واشنتن له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتدا بكات.

رۆژنامه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ بڕیاری تره‌مپ به‌ كشانه‌وه‌ی خێرای 3 هه‌زار سه‌رباز له‌دوو ناوچه‌ی سه‌ره‌كی له‌مانگی رابردوودا،پاڵی به‌ ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا ناوه‌ كه‌ بیر له‌ ستراتیژییه‌كانیان له‌ عێراق و ئه‌فغانستان بكه‌نه‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر / حورڕه‌