موقته‌دا سه‌در ئاماده‌یی خۆی بۆ نزیك كردنه‌وه‌ی نێوان سعوودیه‌ و ئێران ده‌رده‌بڕێ

موقته‌دا سه‌در ، سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در،ده‌ڵێت: ئاماده‌م ھاوكاربم له‌باره‌ی سازكردنی دانوستان له‌ نێوان سعوودیه‌ و ئێران.

موقته‌دا سه‌در ،سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در، رایگه‌یاند كه‌ ئاماده‌ییه‌ ھاوكار بێت له‌ سازكردنی دانوستان له‌ نێوان سعوودیه‌ و ئێران و داواشی له‌ وڵاتانی دراوسێ كرد كه‌ ده‌ست له‌ كاروباری عێراق وه‌رنه‌ده‌ن.

له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌رپرسی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در، حه‌یده‌ر جابری له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند، موقته‌دا سه‌در داوای له‌ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كان كردووه‌ كه‌ ماوه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران درێژبكاته‌وه‌ به‌ تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌ی كه‌ له‌ سه‌نته‌ری شاره‌كانه‌وه‌ دوورن.

حه‌یده‌ر جابری گوتی: موقته‌دا سه‌در داوای له‌ وڵاتانی دراوسێ كردووه‌ كه‌ ده‌ست له‌ كاروباری عێراق وه‌رنه‌ده‌ن.

ناوبراو باسی له‌وه‌شكرد كه‌ له‌ئێستادا ھه‌وڵێك له‌لایه‌ن قه‌ته‌ر-ه‌وه‌ ھه‌یه‌ به‌ ئامانجی سازكردنی دانوستان له‌ نێوان سعوودیه‌ و ئێران گوتی:موقته‌دا سه‌در ئاماده‌یی نیشانداوه‌ كه‌ ھاوكار بێت له‌ سازكردنی دانوستان له‌ نێوان سعوودیه‌ و ئێران، به‌و پێیه‌ی كه‌ ئه‌و دانوستانه‌ كاریگه‌ریی ئه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر عێراق و گه‌له‌كه‌ی.