بۆچی ئازاری سووڕی مانگانە لە ئافرتێك بۆ  بۆئافره‌تێكی دی دەگۆڕێت؟

قه‌ڵه‌وی یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانی زیادبوونی ئازاری سووڕی مانگانه‌

 زۆرجار رێژه‌ی ئازاری سووڕی مانگانە لە ئافرتێك بۆ  بۆئافره‌تێكی دی دەگۆڕێت،هۆكاریش زۆرن لێره‌دا باس له‌ چوار هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌كه‌ین:


1- جۆری خواردن یه‌كێكه‌ له‌و هۆكارانه‌ی واده‌كات ئازاری سووڕی مانگانه‌ كم بكاته‌وه‌، بۆ نموونه‌ دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ زۆر خواردنی فاست فوود (خواردنی خێرا) و زیاتر گرنگی دا‌ن به‌ خواردنی سروشتی به‌ تایبه‌ت ئه‌و خواردنانه‌ی ئۆمێگا3 و كالیسیۆمی تێدایه‌.


2- ته‌مه‌ن یه‌كێكی تره‌ له‌ هۆكاره‌كانی رێكی كاتی سووڕی مانگانه‌ و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئازاره‌كه‌ش به‌ هه‌مان شێوه‌ به‌ تایبه‌ت دوای ته‌مه‌نی 40 ساڵان.


3- له‌كاتی سووڕی مانگانه‌ ئه‌و خانمانه‌ی وه‌رزش ده‌كه‌ن ئازاریان زۆر كةمتره‌  له‌و خانمانه‌ی وه‌رزش ناكه‌ن.


4- قه‌ڵه‌وی یه‌كێكی تره‌ له‌ هۆكاره‌كانی زیادبوونی ئازاری سووڕی مانگانه‌ به‌هۆی نارێكی هۆڕمونه‌كانی ئه‌نسۆلین و ئیسترۆجین.


ئا/هۆژین شه‌وكه‌ت