شاندی حكومەتی هەرێم و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە كۆبوونەوەدان

شاندی دانوسانكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان له‌ به‌غدا لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە كۆبوونەوەدایە.

بەمەبەستی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەکانی شاندی دانوستانکاری هەرێم لە بەغدا، کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی نێوان شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ساڵی 2021 عێراق دەستیپێکرد.

كۆبوونەوەكەش گفتوگۆكردنە لەسەر بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021 و پشكی هەرێمی كوردستان تیایدا.

ئێوارە‌ی ئە‌مڕۆ دووشە‌ممە قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران و  سە‌رۆكی شاندی دانوستاندكاری هه‌رێم و شاندێكی یاوه‌ری، گه‌یشتنه‌ شاری به‌غدا.