سابرین نیوز: ئه‌و هێرشه‌ رۆكێتییه‌ی دوێنێ كرایه‌ سه‌ر سعوودیه‌ له‌نێو خاكی عێراق‌ ئه‌نجامدراوه‌

كه‌ناڵی سابرین نیوزی سه‌ر به‌ میلیشیاكانی عێراق رایگه‌یاند كه‌ ئه‌و هێرشه‌ی كه‌ دوێنێ شه‌ممه‌ كرایه‌ سه‌ر شاری ریازی سعوودیه‌ له‌نێو خاكی عێراقه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌.

كه‌ناڵی سابرین نیوز ده‌ڵێت: ئه‌و هێرشه‌ی مووشه‌كییه‌ی كه‌ ریاز رایانگه‌یاندبوو له‌لایه‌ن یه‌مه‌نه‌وه‌ كراوه‌ته‌ سه‌ر سعوودیه‌،له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان له‌ جۆری FIX WING له‌نێو خاكی عێراق ئه‌نجامدراوه‌.

شایانی باسه‌ دوێنێ هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به‌سه‌رۆكایه‌تی سعوودیه‌ رایگه‌یاند كه‌ هێزه‌كانی سعوودیه‌ ئامانجێكی ئاسمانی دوژمنكارانه‌یان له‌سه‌ر ریاز كردۆته‌ ئامانج.

دوای هێرشه‌كه‌ش یه‌حیا سه‌ریع، وته‌بێژ به‌ناوی گرووپی حوسییه‌كان رایگه‌یاند كه‌ له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا هیچ هێرشكیان نه‌كردۆته‌ سه‌ر سعوودیه‌.

بۆ بینینی گرته‌كه‌ كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لينكه‌دا بكه‌ https://twitter.com/i/status/1352914962268762114

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر / حورڕه‌