ڤیدیۆ.. زرێپۆشێكی سه‌ربازی له‌كاتی وێنه‌گرتن ئۆتۆمبێڵی رۆژنامه‌نووسێك پانده‌كاته‌وه‌

وه‌ك زانراوه‌ زرێپۆشی سه‌ربازی مه‌ترسی زۆریان هه‌یه‌و له‌كاتی ئاساییشدا گاڵته‌یان له‌گه‌ڵدا ناكرێت.

به‌ڵام پێده‌چێ ئه‌ندامانی ئه‌و تیمه‌ی كه‌ له‌مه‌شقه‌كانی سوپای بریتانی ئاماده‌بوون ئه‌مه‌یان له‌بیرچووبێت، ته‌نها ئه‌مه‌ ده‌بینن كه‌ زرێپۆشێكی سه‌ربازی له‌ جۆری تچالنجه‌ر به‌سه‌ر ئۆتۆمبێڵێكی جۆری سوزوكی فیتارا ده‌كه‌وێت كه‌ هی یه‌كێك له‌ رۆژنامه‌نووسه‌كان بووه‌.

وێنه‌گری گرته‌ روونیكردۆته‌وه‌ كه‌ دیمه‌نی وێنه‌گرتنی یه‌كه‌می زرێپۆشه‌كان له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌و به‌هۆی دووكه‌ڵی زرێپۆشه‌كان بچڕاوه‌،بۆیه‌ تیمی وێنه‌گره‌كان شوێنه‌كه‌یان گۆڕیوه‌ و ئۆتۆمبێڵه‌كه‌شیان بۆ شوێنێكی دیكه‌ گواستۆته‌وه‌، به‌ڵام دواتر له‌ پڕ تانكێك له‌پشت دره‌خته‌كان به‌خێراییه‌كی زۆر جووڵه‌ ده‌كات و خۆی به‌ئۆتۆمبێڵی رۆژنامه‌نووسه‌كه‌دا ده‌كێشێت.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار