به‌ ڤیدیۆ.. وه‌فای سه‌گێك بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی ببینه‌

ماوه‌ی زیاتر له‌ 5 رۆژ  له‌به‌رده‌م  ده‌رگای نه‌خۆشخانه‌ چاوه‌رێ بوو

له‌ وڵاتی توركیا ، چیرۆكی سه‌گێك به‌ ناوی "بونجوك" كه‌ له‌به‌رده‌م ده‌رگای نه‌خۆشخانه‌یه‌ك چه‌ندین رۆژ چاوه‌ری خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كرد، هه‌رای ناوه‌ته‌وه‌.

ئاژانسه‌كانی توركیا بڵاویان كردۆته‌وه‌ ،له‌ هه‌فته‌ی رابردوو له‌ شاری ترابزون ، ئه‌و سه‌گه‌ به‌دوای  ئه‌و ئه‌مبوولاسه‌ كه‌وتووه‌ ،كه‌ خاوه‌نی سه‌گه‌كه‌ی تێدابووه‌ تا به‌رده‌رگای نه‌خۆشخانه‌كه‌ چووه‌، چه‌ندین رۆژ له‌وێ ماوه‌ته‌وه‌ .

یه‌كێك له‌ پاسه‌وانانی نه‌خۆشخانه‌ ده‌ڵێت: ئه‌و سه‌گه‌ هه‌موو به‌یانییه‌كی زوو تا درانگانی شه‌و له‌به‌رده‌م ده‌رگای نه‌خۆشخانه‌ ده‌ماییه‌وه‌ بۆ بینینی خاوه‌نه‌كه‌ی.

ئه‌و سه‌گه‌، ماوه‌ی زیاتر له‌ 5 رۆژ  له‌به‌رده‌م  ده‌رگای نه‌خۆشخانه‌ چاوه‌رێ بوو تا ئه‌و كاته‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی له‌سه‌ر كورسی خولاو هاته‌ ده‌ره‌وه‌ ،كاتێ سه‌گه‌كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی بینی به‌ جۆش و خرۆشه‌وه‌ پێشوازی لێكرد.

وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی- كامران