له‌ماوه‌ی شه‌ش رۆژدا مووچه‌ی سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌ت دابه‌ش ده‌كرێت

به‌پێی ئه‌و لیسته‌ی  له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌، له‌ماوه‌ی شه‌ش رۆژدا مووچه‌ی سه‌رجه‌م داموده‌زگان دابه‌ش ده‌كرێت

 ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ، دیوان و لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ، یه‌كه‌كانی 70 و 80، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، دابه‌شده‌كرێت .

هه‌روه‌ها رۆژی هه‌ینی 29-01-2021 مووچه‌ی خانه‌نشینی شارستانی دابه‌ش ده‌كرێت و كۆتایی دێت.

شایانی باسه‌  دابه‌شكردنی مووچه‌، به‌ لێبڕینی 21% بۆ مووچه‌خۆرانی ئاسایی و 50% بۆ پله‌ تایبه‌ته‌كان ده‌بێت

1

.