عه‌لی عه‌ونی: ئه‌و پێشوازییه‌ى بۆ ریفراندۆم له سنه و كرماشان كرا گه‌رمتر بوو له هه‌رێمی كوردستان
24/1/2021 - 20:12
له تێكشكاندنی ئه‌فسانه‌ی داعش پشكی شێر به‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه‌وت، سه‌رۆك بارزانیش پێشمه‌رگه ئاسا، شانبه‌شانی هێزی پێشمه‌رگه به‌شدار و پاڵپشت و سه‌رپه‌رشتیاری زۆربه‌ی ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه بوو له به‌ره‌كانی جه‌نگدا.
سه‌باره‌ت به‌م ته‌وه‌ره عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: رۆڵ و پێگه‌ی سه‌رۆك بارزانی و هێزی پێشمه‌رگه له تێكشداندی داعش له‌لایه‌ن وولاتانی جیهانییه‌وه به‌رزده‌نرخێنرێت.
گوتیشی، ئه‌و پێشوازییه‌ى بۆ ریفراندۆم له سنه و كرماشان كرا گه‌رمتر بوو له هه‌رێمی كوردستان.
هاوكات جه‌ختی كرده‌وه ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه داعشی لێره تێكنهشكاندبا ده‌بوایه شه‌ڕی داعش له شیراز و ئه‌سفه‌هان بكرێت.