شاره‌زایه‌كی ئابووری عێراق به‌دووری ده‌زانێت نرخی دینار به‌رامبه‌ر به‌دۆلار به‌رزبێته‌وه‌

شاره‌زایه‌كی بواری ئابووری عێراق ده‌ڵێت: كورتهێنانێكی زۆر له‌ بوودجه‌ی 2021 دا هه‌یه‌و بۆیه‌ حكومه‌ت هه‌وڵده‌دات له‌چه‌ند رێگایه‌كه‌وه‌ كورتهێناكه‌ پڕبكاته‌وه‌.

ساڵح هاشمی، شاره‌زای ئابووری عێراق له‌ لێدوانێكیدا به‌ ئاژانسی هه‌واڵیی عێراقی راگه‌یاندووه‌، ئه‌گه‌ر نرخی به‌رمیلێك نه‌وت یه‌ك دۆلار له‌نێو بوودجه‌دا به‌رز بكرێته‌وه‌  كه‌ به‌ 42 دۆلار داندراوه‌، ئه‌وا كورتهێنانی ساڵانه‌ به‌به‌های یه‌ك تریلیۆن دینار كه‌مده‌بێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: كورتهێنانێكی زۆر له‌ بوودجه‌ی 2021 دا هه‌یه‌و كه‌ ده‌گاته‌ 70 تریلیۆن دینار، بۆیه‌ حكومه‌ت هه‌وڵده‌دات له‌چه‌ند رێگایه‌كه‌وه‌ كورتهێناكه‌ پڕبكاته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌و شاره‌زایه‌ی ئابووری عێراق گوتیشی: به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دیناری له‌به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی، له‌ماوه‌كانی داهاتوودا به‌دوور ده‌زاندرێت.

شایانی باسه‌ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بوودجه‌ ،بانكی ناوه‌ندی عێراق له‌ماوه‌كانی رابردوودا نرخی دیناری عێراقی له‌به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكیدا دابه‌زاند.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار