لوید ئۆستن بووه‌ یه‌كه‌مین وه‌زیری به‌رگریی ره‌شپێست له‌ مێژووی ئه‌مریكا دا

ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا، جه‌نه‌ڕاڵی خانه‌نشین لوید ئۆستن كه‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن وه‌ك وه‌زیری به‌رگریی ده‌ستنیشانی كردبوو، په‌سه‌ند كرد.

له‌ ده‌نگدانه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیران، 93 ئه‌ندام ده‌نگی به‌ڵێیان به‌ ئۆسن دا و دوو ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ ده‌نگی نه‌خێریان به‌كارھێنا.

به‌مه‌ش ئۆستن ھه‌رچه‌نده‌ كه‌ حه‌وت ساڵ به‌سه‌ر خانه‌نیشینبوونی سه‌ربازیی تێنه‌په‌ڕیوه‌، به‌ لێبووردنی كۆنگرێس بووه‌ وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا.

له‌ ھه‌مان كاتدا ئۆستن بووه‌ یه‌كه‌مین وه‌زیری به‌رگریی ره‌شپێست له‌ مێژووی ئه‌مریكادا.

به‌پێی یاساكانی ئه‌مریكا، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربازێك پۆستێكی باڵا وه‌ربگرێت پێویسته‌ حه‌وت ساڵ به‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌ی له‌ ریزه‌كانی سه‌ربازیی تێپه‌ڕبووبێت.