ئه‌مڕۆ شاندێكی دارایی سه‌باره‌ت به‌ پشكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن

شاندێكی دارایی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر شایسته ‌داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌بوودجه‌دا ، سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن.

ئه‌حمه‌د سه‌فار،بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌باره‌ت به‌ پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌بوودجه‌ی گشتی ساڵی دارایی 2021 به‌ ئاژانسی هه‌واڵیی عێراقی راگه‌یاندووه‌: ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ده‌ست نیشان كراوه‌ كه‌ میوانداری شاندێكی دارایی هه‌رێمی كوردستان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ رێككه‌وتنێكی ته‌وافوقی.

هه‌روه‌ها بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق روونیكردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌و ره‌شنووسه‌ی ئێستا هه‌یه‌، گۆڕانكاری زۆری به‌سه‌ردا دێت و هه‌ندێك خاڵی ناكۆكیش له‌سه‌ر پشكی پارێزگاكاندا هه‌یه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار