بروسیا مونشن گلادباخ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر بروسیا دۆرتمۆند تۆماركرد
له میانی گه‌ڕی هه‌ژده‌هه‌مینی خولی یانه‌كانی ئه‌لمانیا یانه‌ی بروسیا مونشن گلادباخ میوانداری یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆندی كرد‌و یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه به ئه‌نجامی چوار گۆل به‌رامبه‌ر به دوو گۆل .
ستادیۆمی بروسیا پارك هه‌ردوو یانه‌كه‌ی كۆكرده‌وه و خاوه‌ن مال له تۆمار كردنی گۆل ده‌ست پێشخه‌ربوون و یاریزانی سویسری نیكۆ ئیلفیدی گۆلی یه‌كه‌می تۆمار كرد ، به‌لام وه‌لامی میوانه‌كان خێرا‌و به‌هێزتر بوو كاتێك ئێرلینگ هالاندی نه‌رویجی دوو گۆلی له خوله‌كه‌كانی بیست‌و دوو بیست و هه‌شت تۆمار كرد‌و میوانه‌كانی له‌یاریه‌كه پێشخست ، به‌لام ته‌نها دوای چوار خولهك نیكۆ ئیلفیدی گه‌رایه‌وه‌و گۆلی دووه‌می خۆی و یانه‌كه‌ی تۆمار كرد‌و ئه‌نجامه‌كه‌شی له گێمی یه‌كه‌م یه‌كسان كرده‌وه .
له گێمی دووه‌م ئاستی خاوه‌ن مال باشتر بوو له خوله‌كی چل‌و نۆ رامی بن سه‌بعینی جه‌زائیری گۆلی سێیه‌می تۆمار كرد‌و جارێكی تر بروسیا مونشن گلادباخی له‌یاریه‌كه پێشخست ، له خوله‌كی حه‌فتاو هه‌شت ماركۆس تۆرامی فه‌ره‌نسی به تۆمار كردنی گۆلی چواره‌م دلنیایی سه‌ركه‌وتنی به‌خشیه خاوه‌ن یاریگا .
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش كۆی خاله‌كانی یانه‌ی بروسیا مونشن گلادباخ له پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی یانه‌كان بۆ سی‌و یه‌ك خال به‌رزبۆوه‌و یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆندیش بۆ پله‌ی پێنجه‌م دابه‌زی و كۆی خاله‌كانیشی له بیست‌و نۆ خال وه‌ستا .