سه‌رۆكی حكومه‌ت: كابینه‌ی نۆیه‌م به‌ بڕی 12 ملیار دۆلار پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری په‌سند كردووه‌

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمدا، به‌بڕی (دوازده‌ ملیار) دۆلار پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریان په‌سه‌ند كردووه‌.

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ چه‌ند تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر، رایگه‌یاندووه‌، له‌ماوه‌ی كاركردنی ئه‌م كابینه‌یه‌، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان مۆڵه‌تی كاركردنی به‌ بڕی 2.56 ملیار دۆلار ده‌ركردووه‌.

مه‌سرور بارزانی ده‌شڵێت: ئه‌م هه‌نگاوانه‌ش ته‌نیا ده‌ستپێكی به‌رنامه‌ ده‌‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌مانه‌ بۆ گه‌شه‌پێدان له‌ كه‌رتی تایبه‌تدا، فره‌ سه‌رچاوه‌كردنی ئابووری، به‌و واتایه‌ دێت كه‌ هه‌موو كه‌رت و بوارێك هه‌لی پێشخستنی پێبدرێت.

هەروەها ئاماژەی بەوە داوە "لەم کابینەیەدا، دەستەی وەبەرهێنان کۆمەڵێک پڕۆژەی بە بەهای 12 ملیار دۆلار پەسەند کردووە بۆ سێکتەرەکانی پیشەسازی، نیشتەجێکردن، پەروەردە، گەشتوگوزار، وەرزش، بازرگانی، تەندروستی و کشتوکاڵ.

مەسرور بارزانی ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە تا ئێستا 100 مۆڵەتی پڕۆژەی گەورە دەركراون، لەگەڵ پەسەندكردنی 556 پڕۆژەی وەبەرهێنان.