بانگه‌وازێك له‌ هاتووچۆی هه‌ولێره‌وه‌

خه‌ڵكێكی زۆر له‌ چیای سه‌فین گیریان خواردووه‌

فازڵ حاجی گوته‌بێژی هاتووچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: ئاگاداری هه‌موو ئه‌و سه‌یرانكه‌رانه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر چیای سه‌فین ماونه‌ته‌وه‌ هاوكاری یه‌كتری و هێزه‌كانی پۆلیس بن و سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی نه‌گرن.

له‌ ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: هەمو ئەو هاوولاتی سەیرانکەرانەی کە ئێستا لەسەر چیای سەفین ماونەتەوە شەقامی سەرکی ئاساییە به‌ڵام  ئەو تولە رێگایانەی کەبۆ ناو شاخەکە دەچێت کێشەی هەیە بەهۆی قەرەبالغی بۆیە تکایە هاوکاری یەکتر و پۆلیس وهاتووچۆ بن وە سەری رێگایەکان مەگرن چونکە خەلکێکی زۆر لەدواتان گیریان خواردووە.

فازل حاجی گوته‌بێژی هاتوچۆی هەولێر