دوای سوێند خواردنی بایدن سێ ئه‌ندامی پاسه‌وانی نیشتمانی ئه‌مریكا كوژران

دوای چه‌ند كاتژمێرێك له‌ سوێند خواردنی جۆبایدن وه‌ك سه‌رۆكی 46 ه‌ مینی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، سێ پاسه‌وانی نیشتمانی ئه‌مریكا له‌ ئاكامی تێكشكانی فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی گیانیان له‌ده‌ستدا.

شه‌وی چوارشه‌م له‌سه‌ر پێنج شه‌ممه‌ ،سێ پاسه‌وانی نیشتمانی ئه‌مریكا له‌ ئاكامی تێكشكانی هیلیكۆپته‌رێكی سه‌ربازی له‌جۆری بلاك هۆك ، له‌ شاری میندۆن له‌ باكووری ویلایه‌تی نیویۆرك گیانیان له‌ده‌ستدا.

له‌مباره‌یه‌وه‌ لقی كاروباری سه‌ربازی و ده‌ریایی له‌ ویلایه‌تی نیویۆرك له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا گوتی: دۆسییه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ زانینی هۆكاره‌كانی تێكشكانی هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار