ژماره‌ی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كانی به‌غدا بۆ 21 كوژراو و 44 بریندار به‌رزبۆوه‌

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاشكرایكرد كه‌ ئاماری نوێی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كانی به‌غدا كه‌ گۆڕه‌پانی ته‌یرانی كرده‌ ئامانج، بۆ 13 كوژراو و 28 بریندار به‌رزبۆته‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ خالد مه‌حنا،وته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایگه‌یاند: به‌گوێره‌ی ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ژماره‌ی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كانی به‌غدا بۆ 13 كوژراو و 28 بریندار به‌رزبۆته‌وه‌.

هه‌ر له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه‌ لیوا یه‌حیا ره‌سول،وته‌بێژ به‌ناوی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند كه‌ له‌میانه‌ی راوه‌دوونانی دوو تیرۆریست له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌، هه‌ردوو تیرۆریسته‌كه‌ خۆكوژ بوون و له‌نێو ناوچه‌ی بابولشه‌ره‌جی به‌غدا خۆیان ته‌قاندۆته‌وه‌.

به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌سۆمه‌رییه‌ نیوزی راگه‌یاندووه‌ كه‌ ژماره‌ی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ گه‌یشتۆته‌ 21 كوژراو و 44 بریندار.

 

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار