چاره‌سه‌رێكی چینی ده‌توانێ پیربوونی مرۆڤ دوا بخات؟

زانایانی چینی گه‌شه‌یان به‌چاره‌سه‌رێكی نوێ داوه‌ كه‌ ده‌توانێ هه‌ندێك كاردانه‌وه‌ی پیربوون له‌ مشكه‌كان دوابخات و ته‌مه‌نیان درێژ بكات، ئه‌م ئه‌نجامه‌ش كارئاسانی ده‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی بۆ مرۆڤیش به‌كاربهێندرێت.

به‌گوێره‌ی رۆیته‌رز چاره‌سه‌ره‌كه‌ له‌كارخستنی ژیناتێكه‌ كه‌ ناونراوه‌ كات( 7) كه‌ یارمه‌تیده‌رێكی سه‌ره‌كییه‌ بۆ پیروبوونی خانه‌كان.

له‌مباریه‌وه‌ پڕۆفیسۆر تچو جینغ  كه‌ سه‌رپه‌رشتیارو به‌شداربووی پڕۆژه‌كه‌یه‌و تایمه‌تمه‌نده‌ له‌ بواری پزیشكی پیربوون و پزیشكی نوێبوونه‌وه‌ له‌ په‌یمانگای زانستی ئاژه‌ڵ له‌ ئه‌كادیمیای چینی بۆ زانست گوتی: ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ سنوورداره‌ی به‌كارمهێناوه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌نجامه‌كه‌ی، یه‌كه‌مین جاره‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌ده‌ست بێت.

هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه‌ له‌نێوان 10 هه‌زار ژینات،100 ژیناتمان ده‌ست نیشانكردووه‌،به‌ڵام ژیناتی كات( 7 ) كاردانه‌وه‌ی زیاتری هه‌یه‌ له‌ پیربوونی خانه‌كان.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار