كاندید بۆ وه‌زیری نوێی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا : به‌رده‌وام ده‌بین له‌ ناساندنی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل

ئه‌نتۆنی بلینكه‌ن ،كاندید بۆ وه‌زیری نوێی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ كابینه‌ی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند، به‌رده‌وام ده‌بن له‌ ناساندنی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل.

كاندید بۆ وه‌زیری نوێی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ كابینه‌ی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا، ئانتۆنی بلینكن رایگه‌یاند كه‌ له‌ ماوه‌ی وه‌زیرایه‌تی ئه‌و دا باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ ئیسرائیل له‌ قودس ده‌مێنێته‌وه‌ و به‌رده‌وام ده‌بن له‌ ناساندنی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل.

به‌ر له‌ ره‌زامه‌ندنی ده‌ربڕین له‌سه‌ر بلینكن بۆ بوونه‌وه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ له‌ لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیران، وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی دایه‌وه‌.

له‌ به‌شی دووه‌می دانیشته‌كه‌دا كه‌ نزیكه‌ی چوار كاتژمێری خایاند بلینكن جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ پشتیوانیكردنی ئیسرائیل و گوتی: "ئیسرائیل گرنگترین هاوپه‌یمانی ئێمه‌یه‌ له‌ ناوچه‌كه‌. به‌رده‌وام ده‌بین له‌ ناساندنی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل و باڵیۆزخانه‌كه‌مان له‌ ئیسرائیل له‌ قودس ده‌مێنێته‌وه‌".

ئه‌نتۆنی بلینكن سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌یشی له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ دوای گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكادا نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن.

سه‌باره‌ت به‌و پرسیاره‌ی له‌باره‌ی توركیایشه‌وه‌ ئاراسته‌ی كرا، ناوبراو گوتی: "توركیا یه‌كێكه‌ له‌ هاوپه‌یمانه‌كانمان. به‌ڵام وه‌ك هاوپه‌یمانێك هه‌ڵسوكه‌وت ناكات".

ئه‌گه‌ر بلینكن بتوانێت زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌نجوومه‌نی پیران به‌ده‌ست بهێنێت، ده‌بێته‌71ه‌مین وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ له‌ مێژووی ئه‌مریكادا.