كه‌شناسی هه‌رێم: ئاستی باران بارین زیاتر ده‌بێت
19/1/2021 - 21:37
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: ئەمشەو ئاسمانى هەرێم هەوری تەواو دەبێت بەڵام ئاسمانى ناوچەکانى ڕۆژهەڵات و باشوورى هەرێم نیمچە هەور دەبێت .
هەروەها پێشبینى دەکرێ باران لە ناوەڕاست و باکوور و ڕۆژهەڵاتى باکوور ببارێت و ئاستى باران بارین لە ناوچەکانى ڕۆژهەڵاتى باکوور مام ناوەند دەبێت، هەروەها لە کاتەکانى بەیانى زوودا لە ناوەڕاستى هەرێم ئاستى باران بارین زیادتر دەبێت لەگەڵ بارینى بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان و دابەزینى پلەکانى گەرما.