له‌به‌غدا نرخی 100 دۆلاری ئه‌مریكی گه‌یشته‌ 145 هه‌زارو 750 دیناری عێراقی

جارێكی به‌های دیناری عێراقی له‌به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی دابه‌زی و له‌ بۆرسه‌ی كیفاحی سه‌ره‌كی له‌به‌غدا 100 دۆلاری ئه‌مریكی گه‌یشته‌ به‌رامبه‌ر به‌ 145 هه‌زارو 700 دیناری عێراقی، هه‌روه‌ها له‌ بۆرسه‌ی حارسییه‌ گه‌یشته‌ به‌رامبه‌ر به‌ 145 هه‌زارو 750 دینار.

شایانی باسه‌ دوێنێ نرخی 100 دۆلاری له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی بۆرسه‌ی كیفاحی به‌غدا گه‌یشته‌ 144 هه‌زارو 750 دیناری عێراقی.

هاوكات ئه‌مڕۆ له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دیناری عێراقی به‌رزبۆوه‌و گه‌یشته‌ 145 هه‌زارو 700 دینار.

ئاماده‌كردنی / رزگار