Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 07:43

کەشناسیی هەرێمی کوردستان: باران بارین بەردەوام دەبێت

کوردستان TV
100%


کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ینێی بڵاوکردەوە.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌، به‌پێی پێشبیینه‌كان ئه‌مرۆ و سبه‌ی  ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم نیمچە هەور و باراناوی دەبێت.

 هه‌روه‌ها كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ، ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 18 ى 1 ى 2021  لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 12 پلە دەبێت، لە سلێمانی 11 پله‌ ، دهۆک 12 پله‌  ، کەرکوک 14 پلەی سیلیزی دەبێت.

هه‌روه‌ها كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌سبه‌ی سێشه‌ممه‌، به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له‌شاره‌كانی هه‌رێم به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:
هه‌ولێر 9 پله‌ ، دهۆك 8 پله‌ ، سلێمانی 9 پله‌ ، كه‌ركوك 13 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.


 به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ ئاماژەی بەوەشداوە، باری کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی سێ شەممە، نزم بوونەوەی زیاتری پلەکانی گەرما و وە سبەی خێرای با زیاد دەکات و کاریگەری ئەو شەپۆڵەی رووی لە ناوچەکەمان کردووە بەردەوامی دەبێت تا رۆژی پێنجشەممە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.