تەندروستی عێراق: ژمارەی تووشبووان به‌ كۆرۆنا بەرزدەبێتەوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق تۆمارکردنی (797) تووشبوونی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا و نۆ حاڵەتی گیانلەدەستدان راده‌گه‌یه‌نێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ‌‌18ی كانوونی یەكەمی 2021، وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ و ژینگه‌ی‌ عێراق ئاماری  24 كاتژمێری رابردوودا تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند: 797 حاڵەتی نوێی تووشبوون و نۆ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا تۆماركراوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق ده‌شڵێت: هەزارو 769 تووشبووش به‌ ته‌واوی چاكبوونه‌ته‌وه‌، ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌راندووه‌.

هه‌ر له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی وەزارەتی تەندروستی عێراقدا هاتووه‌، زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا و كەركووك بوونه‌.