كەشناسی هەرێمی كوردستان: باران دەبارێت


کەشناسیی هەرێمی كوردستان پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ینێی بڵاوکردەوه‌.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ، رایده‌گه‌ێنێت ،   ئاسمانی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت.
 كه‌شناسی هه‌رێم راشیده‌گه‌ێنێت،  ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 14 پلە دەبێت، لە سلێمانی 13 پله‌ ، دهۆک 12 پله‌ ، کەرکوک 18 پلەی سیلیزی دەبێت.

 هه‌روه‌ها كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، كه‌ سبەی دووشەممە، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 13 پلە دەبێت، لە سلێمانی 10 پلە، دهۆک 10 پله‌ ، کەرکوکیش 16 پله‌ی سیلیز‌ دەبێت.

 كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاندووه‌، كه‌باران بارین لە كاتەكانی ئێوارە لە سەنتەری پارێزگاكان دەستپێدەكات، هەروەها لە ناوچە شاخاوییەكان لە كاتی دوانیوەڕۆ و شەودا ئاستی باران بارین زیاتر دەبێت.