كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ سه‌باره‌ت به‌ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

ئیئتلافی نه‌سر به‌ سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی، ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ ئاشكرای كردووه‌ كه‌ سبه‌ی دووشه‌ممه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ سه‌باره‌ت به‌ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌ڕێوه‌ ده‌چێت .

له‌مباره‌یه‌وه‌ عه‌قیل ردینی، سه‌ركرده‌ له‌ ئیئتیلافه‌كه‌ به‌شه‌فه‌ق نیوزی راگه‌یاندووه‌، كه‌ سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ و ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران له‌ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و هێزه‌ سیاسییه‌كان، سبه‌ی دووشه‌ممه‌ بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆده‌بنه‌وه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌گه‌ری زۆره‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوه‌خته‌ دوابخرێت و له‌وانه‌شه‌ دواخستنه‌كه‌ دوو مانگ یان كه‌متر بێت، كه‌ ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی كۆتایی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ی یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار