سوپای عێراق ھه‌وڵه‌كانی بۆ پاراستنی سنووری وڵاته‌كه له‌گه‌ڵ سووریا چڕتر ده‌كاته‌وه
لیوا یه‌حیا ره‌سول، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی ھێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، رایگه‌یاند كه، ھێزه ئه‌منییه‌كان ھه‌وڵه‌كانیان چڕتركردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر سنووری عێراق له‌گه‌ڵ سووریا كۆنترۆڵ بكه‌ن و بیپارێزن.
لیوا یه‌حیا ره‌سول له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا گوتی: "سه‌رۆكوه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی ھێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، مسته‌فا كازمی فه‌رمانی داوه له‌وه‌ی پێویسته ھێزه ئه‌منییه‌كان ھه‌وڵه‌كانیان چڕتر بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر سنووری عێراق له‌گه‌ڵ سووریا كۆنترۆڵ بكه‌ن و بیپارێزن".
ناوبراو راشیگه‌یاند، ئۆپه‌راسیۆنه‌كان بۆ پاراستن و كۆنترۆڵكردنی زیاتری سنوور له‌گه‌ڵ سووریا، ھه‌روه‌ھا بۆ راوه‌دوونانی تیرۆریستانی داعش له‌ناو خاكی عێراق درێژه‌یان ھه‌یه و گوتی: "له ئۆپه‌راسیۆنی ھێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق بۆ راوه‌دوونانی تیرۆریستانی داعش، ئه‌نجامی باش به‌ده‌ستھاتوون".