كه‌شناسی عێراق : له‌رۆژانی یه‌ك شه‌ممه‌و دووشه‌ممه‌و سێشه‌ممه له‌هه‌رێمی كوردستان به‌فر ده‌بارێ
16/1/2021 - 09:43
ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق پێشبینی كردووه كه له رۆژی چوارشه‌ممه‌وه شه‌پۆڵێكی سه‌رما عێراق بگرێته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه مه‌حمود عه‌بدوله‌تیف،به‌ڕێوه‌به‌ری ژینگه ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق گوتی: پێشبینی ده‌كه‌ین له رۆژانی یه‌ك شه‌ممه‌و دووشه‌ممه‌و سێشه‌ممه باران بارینی مامناوه‌ند و بهخۆرو به‌فربارین هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: له رۆژی چوارشه‌ممه‌وه شه‌پۆڵێكی سه‌رما سه‌رتاسه‌ری عێراق ده‌گرێته‌وه و پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار