یانه‌ی بارسێلۆنا: پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی یانه‌‌ دواخرا

یانه‌ی بارسێلۆنا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی یانه‌كه‌ بۆ كاتێكی دیكه‌ دواخراوه.
 بڕیاروابوو هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی سه‌رۆكایه‌تی بارسا له‌ بیستوچواری ئه‌م مانگه‌ به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ده‌سته‌ی كارگێڕی كاتی بلاوگڕانا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كاتالۆنیا بڕیاردرا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی نوێی بارسا بۆ كاتێكی دیكه‌ دوابخرێت، ئه‌ویش به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ كاتالۆنیاو ئه‌و رێوشوێنه‌ توندانه‌ی كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمه‌كه‌ بۆ ڕێگریكردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسه‌كه‌ گرتوویه‌تیه‌ به‌ر.
 هاوكات یانه‌ی بارسێلۆنا داوای له‌ حكومه‌تی كاتالۆنیا كردووه‌ یاسای وه‌رزشی تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی یانه‌كان هه‌موار بكاته‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ واده‌ی نوێی هه‌ڵبژاردنی یانه‌ كاتالۆنیه‌كه‌دا ئه‌ندامانی یانه‌كه‌ بتوانن له‌ شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆیان و له‌ ڕێگای پۆسته‌وه‌ ده‌نگ بده‌ن، حكومه‌تیش به‌ڵێنیدا داواكه‌یان تاوتوێ بكات .