مۆناكۆ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر مۆنبیلیه‌ تۆماركرد


له‌ ده‌ست پێكی گه‌ری بیسته‌می خولی یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانی فه‌ره‌نسا یانه‌ی مۆناكۆ له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌سێ گۆل به‌رامبه‌ر به‌ دوو گۆل له‌ یانه‌ی مۆنبیلیه‌ی میوانداری برده‌وه‌ .
 ستادیۆمی دۆ لامۆسۆن شوێنی به‌یه‌ك گه‌یشتنی هه‌ردوو تیپه‌كه‌ بوو ، له‌ گێمی یه‌كه‌م میوانه‌كان باشتر ده‌ركه‌وتن له‌ خوله‌كی بیستو چوار كیپن ڤۆلاندی ئه‌لمانی ده‌رگای گۆل تۆمار كردنی له‌سوودی میوانه‌كان كرده‌وه‌ ، له‌ خوله‌كی سی و پێنجیش ویسام بن یه‌دیری فه‌ره‌نسی گۆلی دووه‌می بۆ مۆناكۆ تۆمار كردو نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه‌ ته‌واو بوو.
 له‌ نیوه‌ی دوه‌م و له‌ خوله‌كی شه‌ست و یه‌ك ویسام بن یه‌دیر گۆلی دووه‌می خۆی و سێیه‌می تیپه‌كه‌ی به‌ لێدانی سزا تۆمار كرد ، خاوه‌ن مال له‌ هه‌ولی گۆرینی ئه‌نجامه‌كه‌ بوو له‌ خوله‌كی شه‌ست و چوار ئیلی واهی جیوازیه‌كه‌ی بۆ دوو گۆل كه‌م كرده‌وه‌ ، ئینجا ئه‌ندی دیلۆر گۆلی دووه‌میشی بۆ خاوه‌ن یاریگا تۆمار كرد به‌لام ئه‌م دوو گۆله‌ نه‌بووه‌ فریادره‌سو مۆناكۆ به‌سێ گۆل به‌رامبه‌ر به‌ دوو گۆل سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناو كۆی خاله‌كانیشی له‌ پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ند بۆ سی و شه‌ش خال به‌رزكرده‌وه‌و یانه‌ی مۆنبیلیه‌ش خاوه‌نی بیستو هه‌شت خاله‌و له‌ پله‌ی هه‌شته‌می ریزبه‌ندی دێت .