ڕزگاربووێكی ئەنفلۆنزای ئیسپانی لە ته‌مه‌نی 101 ساڵیدا ڤاکسینى کۆرۆنایی بۆ به‌كار هێنرا

لە بەهاری ساڵى 1918 ەوە تا هاوینی 1919 ، ئەنفلۆنزای ئیسپانیا ، کاریگەری لەسەر نزیکەی نیو ملیار کەس لەسەر ئاستی جیهان دروست کرد و 50 ملیۆن قوربانی بەجێهێشت .

ئیمیلی لاوسۆن کە لە ساڵی 1919 دا منداڵێكی ساوا بوو ، لە بەرزایی ئه‌و پەتایەدا دۆزرایەوە کاتێک دایکە نەخۆشەکەی لە شوێنی مردنبوو و هیچ توانای نه‌بوو.

خزمەتگوزاری تەندروستی گلاسگۆ وێنەی ئیمیلی لاوسۆنی بڵاوکردەوە کە ڕۆژی پێنجشەممە 14 ی کانوونی دووەم کوترابوو .

ئەو ژنە تەمەن 101 ساڵە دوای ئه‌وه‌ی دەرزیەکەی بۆ به‌كار هێنرا وتی"ئەم ڤاکسینەش هەر وەک ڤاکسینەکانی تر بوو".