به ‌ڤیدیۆ.. ئه‌ڵمانیا سووتاندنی ته‌رمی تووشبووانی كۆرۆنا 

ئاژانسی رابیتلی گرته‌ ڤیدیۆی سوتاندنی ته‌رمی ئه‌و كه‌سانه‌ی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ له‌ شاری میسن له‌ هه‌رێمی سكسونیا به‌ نه‌خۆشی كۆڕۆنا، گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌.
به‌رێوه‌به‌ری كوره‌ی سوتاندنی ته‌ره‌م (جۆرج شالداش) ریگه‌یاند" پێش بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆڕۆنا مانگانه‌ 700 حاڵه‌تی گیان له‌ ده‌ست دانمان هه‌بوو، به‌ڵام به‌هۆی نه‌خۆشی كۆرۆنا  ئێستا مانگانه‌ 1500 ته‌ره‌م ده‌سوتێنین .


شایانی باسه‌ به‌ پێی راگه‌یاندنی په‌یمانگه‌ی روبرت كوخ  له‌ ئه‌ڵمانیا كۆی تووشبواون به‌ نه‌خۆشی كۆرۆنا 1933826 حاڵه‌ت وه‌ 41577حاڵه‌تی گیان له‌ ده‌ست دان تۆمار كراوه‌.


وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی – كامران