وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتیه‌كان به‌دوا داچوون له‌سه‌ر كوالێتی و جۆری سوته‌مه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كات


بەڕێوەبەری گشتی  پشكین لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان سەردانی قائیمقامیەتی سلێمانی كرد.
بەڕێوەبەری گشتی  پشكین و سانسۆر لە وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی قائیمقامیەتی سلێمانی كرد و لە كۆبوونەوەیەكدا گفتووگۆكرا لەسەر كوالیتی و جۆری ئەو سوتەمەنییەی كە هاوردەی پارێزگای سلێمانی دەكرێت و بەشۆفێران و هاوڵاتیان دەفرۆشرێت. 
ئەمڕۆ پێنج شەممە 14 كانونی دووەم 2021, لە دیوانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی پێشوازی كرد لە ئەحمەد موفتی بەڕێوەبەری گشتی پشكین و سانسۆر لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و لە كۆبوونەوەیەكدا كە ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرە گشتیەكانی پارێزگای سلێمانی ئامادەی بوون گفتوگر كرا لەسەر كۆی ئەو لایەنانەی كە پەیوەستن بە سوتەمەنی لە پارێزگای سلێمانی.
 لە بارەی جۆر و كوالیتی و بڕی ئەو سوتەمەنیەی كە دێتە سلێمانی قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند: لە رێگەی لیژنەی سوتەمەنی سەر بە لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رۆژانە بەشێوەیەكی زانستی پشكنین و بەدواداچون بۆ جۆر و كوالیتی هەموو جۆرەكانی سوتەمەنی دەكرێت و رێگەنادرێت سومەتەمنی كوالیتی خراپ بگاتە دەستی هاوڵاتیان و شۆفێران.
 لەم رووەوە بەڕێوەبەری گشتی  پشكین و سانسۆر لە وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستخۆشی لە قائیمقامی سلێمانی و لیژنەهاوبەشەكان كرد لە بەرامبەر بەدواداچون و چاودێرییەكانیان بۆ سوتەمەنی لە پارێزگاكە و پاڵپشتی و پشتیوانی وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی حكومەتی هەرێمی بۆ كارەكانیان دەربڕی .

دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز