ماوه‌ی لێخۆشبوون له‌ 15% ی قه‌رزی كاره‌با درێژكرایه‌وه‌

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ماوه‌ی لێخۆشبوون له‌ 15% ی قه‌رزی كاره‌بای درێژكرده‌وه‌.

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و به‌مه‌به‌ستی زیادكردنی داهات بۆ گه‌نجینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی لێخۆشبوون به‌رێژه‌ی ( 15%) له‌قه‌رزی كاره‌با له‌لایه‌ن هاوبه‌شانی كاره‌با بۆ كۆتاجار تا رێكه‌وتی 31/3//2021 به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌:

- تا 2021/1/31 به‌رێژه‌ی 15%

- بۆ مانگی 2 به‌رێژه‌ی     10%

- بۆ مانگی 3 به‌رێژه‌ی    5%