كاسبكارانی بازاڕی گه‌وره‌ی كه‌ركوك دژی رووخاندنى دوكانه‌كانیان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، به‌شێكی زۆر له‌ كاسبكارانی بازاڕی گه‌وره‌ی كه‌ركوك دژی ڕووخاندنی شوێنی كار و دوكانه‌كانیان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ كه‌ركوك پێیڕاگه‌یاندین كه‌ دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، وه‌ك ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له‌ به‌رامبه‌ر ڕووخانی شوێنی كاره‌كانیان و ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك له‌ كاسبكاران، دوكانداران و كاسبكارانی بازاڕی گه‌وره‌ی كه‌ركوك خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.

ڕاشیگه‌یاند: بازاڕه‌كه‌ به‌ فه‌رمانی فه‌لاح باڵچن، قائیمقامی به‌زۆر سه‌پێنراوی كه‌ركوك ڕوخێنراوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 500 كاسبكار له‌ ناو بازاڕی گه‌وره‌ی كه‌ركوك بێكار بوون.

68