ئەنجامی پشکنینی حاڵەتە گوماناوییەکەی دهۆک ئاشکراکرا


بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دهۆک رایده‌گه‌ێنێت، ئەو حاڵەتەی دهۆک کە دوێنێ چوارشەممە13 ى 1 ى 2021 ، گوماندەکرا تووشی زنجیرەی نوێی  کۆڕۆنا بووبێت، لە دەرئەنجامی پشکنینەکەیدا دەرکەوت، كه‌ناوبراو  تووشی زنجیرەی نوێی کۆڕۆنا نەبووە.

ئەفراسیاب موسا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دهۆک رایگه‌یاند ، كه‌ ئەو حاڵەتەی دهۆک کە دوێنێ چوارشەممە، گوماندەکرا تووشی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووبێت، لە دەرئەنجامی پشکنینەکەیدا دەرکەوتووە کە ناوبراو تووشی زنجیرەی نوێی کۆرۆنا نەبووە و بەڵکو ئەو کەسە تووشی کۆڤید 19 بووە، نەوەک زنجیرە نوێیەکەی کۆرۆنا.