7 هه‌زارو 700 به‌رمیل نه‌وت به‌ خێزانه‌ كه‌مده‌رامه‌ته‌كانی سنووری سۆران، چۆمان، مێرگه‌سۆر و ڕواندز دابه‌ش ده‌كرێت

یوسف چاوشین، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ولێر رایگه‌یاند :  نه‌وت به‌سه‌ر  7700 خێزانی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت دابه‌ش ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 14ی كانوونی دووه‌می /2021/، یوسف چاوشین، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ولێر له‌ سه‌ردانی بۆ ده‌ڤه‌ری سۆران پێدانی 7700 به‌رمیل نه‌وتی به‌ خێزانه‌ هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ته‌كانی سنووری سۆران، چۆمان، مێرگه‌سۆر و ڕواندز ڕاگه‌یاند.

44

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گوتی، سوپاسی شێخ باز كه‌سایه‌تی دیاری شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ین كه‌ نه‌وتی بۆ ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ش دابین كرد.

باسی له‌وه‌شكرد، پێوه‌ری ده‌ست نیشان كردنی خێزانه‌كان له‌ سه‌ر بنه‌مای هێلی هه‌ژاری ده‌بێت واته‌ هه‌ر خێزانێك كه‌ داهاتی مانگانه‌ی له‌ 400 هه‌زار دینار كه‌متر بێت و توانای دابین كردنی پێداویستییه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ژیانی خۆی وه‌ك خۆراك، جلوبه‌رگ و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی نه‌بێت به‌ تایبه‌ت منداڵانی بێ سه‌رپه‌رشت، بێوه‌ژنان، كه‌مئه‌ندامان، كرێكاران، بێ كاران، كرێچیان خێزانه‌كانی به‌ندكراوان كه‌ داهاتی مانگانه‌یان كه‌متره‌ له‌ 400 هه‌زار دینار له‌و هاوكارییه‌ سوودمه‌ند ده‌بن.

ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هاوكارییه‌ بۆ سۆران، چۆمان، مێرگه‌سور و ڕواندز له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر ئه‌م هاوكارییه‌ به‌سه‌ر 23 هه‌زار خێزانی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌تی ناوه‌ندی هه‌ولێر دابه‌ش كراوه‌.