وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: ئێران مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر عێراق و ده‌بێ باجه‌كه‌ی بدات
14/1/2021 - 09:26
مایك پۆمپه‌یۆ،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه هۆشداری دا‌و گوتی: ده‌بێ ئێران باجی هه‌ڕه‌شه‌كانی بدات .
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر وێنه‌یه‌كی خۆی ومسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی بڵاویكردۆتهوهولهتویتێكدا ده‌ڵێت: كارمان له‌گه‌ڵیدا كرد بۆ ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ری بۆ عێراق و پاراستنی بگه‌ڕێنێنه‌وه.
هه‌روه‌ها مایك پۆمپه‌یۆ ده‌ڵێت: پێشكه‌وتنی باشمان بۆ له‌ناوبردنی داعش به‌ده‌ست هێنا.
مایك پۆمپه‌یۆ هۆشداری ده‌دات و ده‌شڵێت: ئێران تا ئێستا مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌رعێراق ده‌بێ باجه‌كه‌ی بدات.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار