Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 13:00

بارسێلۆنا لەگەل مانچستەرسیتی گەیشتۆتە ڕێککەوتن بۆ گواستنەوەی ئێریک گارسیا

کوردستان TV
100%


سەرچاوە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا بڵاویانكردەوە كە یانەی بارسێلۆنا لەگەڵ یانەی مانچستەرسیتی گەیشتۆتە ڕێككەوتن بۆ گواستنەوەی ئێریك گارسیای ئیسپانی و بەرگریكاری مان سیتی بۆ ڕیزەكانی لە مێركاتۆی زستانەی ئێستادا.
 لەمبارەوە ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاوی كردەوە كە لە مێركاتۆی هاوینەی ڕابردوودا یانەی مانچستەرسیتی بۆ دەستبەرداربوونی لە تواناكانی گارسیا داوای دە ملیۆن یۆرۆی لە یانەی بارسێلۆنا دەكرد، بەڵام ئێستا ئامادەیە بە پێنج ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری بەرگریكارەكە بێت، ئەگینا لە هاوینی داهاتوو بە تەواوبوونی گرێبەستی لەگەڵ سیتیزێنز بە خۆڕایی و بێ‌ بەرامبەر ڕیزەكانی بەجێدەهێڵێت.
 واش چاوەڕوان دەكرێت بارسێلۆنا لە دوایین هەفتەی مێركاتۆی زستانەو لەگەڵ دەستبەكاربوونی سەرۆكی نوێی یانەكە تەواوی ڕێوشوێنەكانی واژووكردنی گرێبەست لەگەڵ گارسیای تەمەن بیست ساڵ بەجێبگەیەنێت.

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.