نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته‌ 56 دۆلار و یه‌ك سه‌نت

نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا گه‌یشته‌ 56 دۆلار و یه‌ك سه‌نت.

دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل تا 57 دۆلار و 42 سه‌نت به‌رزبووه‌ و رۆژه‌كه‌ی به‌ 46 دۆلار و شه‌ش سه‌نت ته‌واو كرد.

كاتژمێر 09:50ی به‌یانی ئه‌مڕۆ نرخه‌كان به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 0،09 دابه‌زی و به‌ 56 دۆلار و یه‌ك سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

له‌ هه‌مان كاتدا به‌رمیلێك نه‌وتی رۆژئاوای ته‌كساس به‌ 52 دۆلار و 93 سه‌نت فرۆشرایه‌ كڕیاران.

گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كانی تایبه‌ت به‌ رێگریكردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ جیهاندا وایكردوه‌ خواست له‌سه‌ر نه‌وت به‌لاوازی بمێنێته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش رێگره‌ له‌ هه‌ڵكشانی زیاتری نرخه‌كان.

تا ئێستاش له‌ جیهاندا زیاتر له‌ 92 ملیۆن كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و نزیكه‌ی دوو ملیۆن كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی یه‌ده‌گه‌كانی نه‌وتی ئه‌مریكا رێگره‌ له‌ دابه‌زینی زیاتری نرخی نه‌وت.

به‌هه‌مانشێوه‌ هاتنه‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی جۆ بایدن له‌ 20ی كانوونی دووه‌مدا و به‌دیهاتنی چاوه‌ڕوانییه‌كان له‌باره‌ی پاكێجی هاوكاری بۆ زیانلێكه‌وتووانی كۆرۆنا هۆكارێكی دیكه‌ی به‌به‌رزی هێشتنه‌وه‌ی نرخه‌كانه‌.