گه‌نجێك له‌ رێگه‌ی زیاتر له‌ 3000 نامه‌ هه‌ره‌شه‌ی كوشتن له‌ هاورێكه‌ی ده‌كات

 له‌ فەرەنسا هاوڵاتییه‌ك ، ده‌ستگیر ده‌كرێت ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی  له‌رێگه‌ی ناردنی زیاتر له‌ 3000كورته‌ نامه‌ ، كه‌ بۆ هاورێیە‌ كۆنه‌كه‌ی ناردووه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكردوه‌.

روداوه‌ كه‌ له‌ ناوچه‌ی فیلوربان له‌ رۆژهه‌ڵاتی فرنسا رویداوه‌ ، كاتێ گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 26 ساڵان ،چه‌ندین جار په‌یوه‌ندی به‌ هاوڕێیه‌ كۆنه‌كه‌ی كردوه‌ ،هه‌ڕشه‌ی كوشتنی لێكردوه‌ ، پاشان له‌ ماوه‌ی 10 رۆژ له‌ رێگه‌ی  3565 كورته‌ نامه‌ هه‌ڕشه‌ی كوشتنی لێكردوه‌.

دوای ده‌ستگیركردنی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ، ئه‌و گه‌نجه‌ دانی به‌ تاوانه‌كه‌ی داوه‌.

وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی- كامران