وەزیرى تەندروستى لەبارەى تۆمارکردنى جۆرە نوێیەکەى کۆرۆنا له دهۆك روونکردنەوە دەدات
13/1/2021 - 16:54
وەزیری تەندروستی رایگهیاند: بە ووردی چاودێری هەموو کەسێک دەکەین کە لەو وڵاتانە دێنەوە.
دكتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكوومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند: بە ووردی چاودێری هەموو کەسێک دەکەین کە لەو وڵاتانە دێنەوە کە زنجیرەی نوێی کۆڕۆنای تێدا بڵاوبووەتەوە.
رایشگهیاند: حاڵەتێکی گوماناوی لە دهۆک کە لە بەریتانیا گەڕاوەتەوە نموونەی پشکنینی ڕەوانەی شاری هەولێر کراوە بۆ دڵنیابوونەوە.
وهزیری تهندروستی گوتیشی: لە تواناماندا هەیە پشکنین و دەسنیشانکردنی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی هەڵگەڕاوی کۆڕۆنا بکەین، بەڵام لەکاتی ئێستادا سنوردارە و هەوڵی فراوانکردنی ئەم پشکنینە دەدەین.