وه‌زاره‌تی تەندروستی هۆشداری ده‌داته‌ كۆمپانیای خواردنەوە كحولییەكان



وه‌زاره‌تی ته‌ندروستى تەندروستی ھەرێمی كوردستان، كۆمپانیاكانی خواردنەوە كحولییەكان ئاگادار دەكاتەوە، پابەندبن بە نوێكردنەوەی مۆڵەتی كاركردنی بریكاری بازرگانی، ئەگەرنا رێكاری یاسایی بەرامبەریان دەگیرێتەبەر.
وەزارەتی تەندروستی حكومتی هه‌رێمی كوردستان، كۆمپانیاكانی خواردنەوە كحولییەكان ئاگادار دەكاته‌وه‌، كە پێویستە پابەندی گشتاندن به‌ ژمارە 1317 لە 1ى 3 ى 2020 بن و لە ماوەی 45 رۆژدا ده‌ست بكه‌ن بە نوێكردنەوەی مۆڵەتی كاركردنی بریكاری بازرگانی كۆمپانیاكان.
سه‌باره‌ت به‌و كۆمپانیانه‌ش كه‌ تاوه‌كو ئێستا مۆڵه‌تیان تۆمار نه‌كردووه‌، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستى  رایده‌گه‌ێنێت:  پێویسته‌ به زووترین كات هه‌ڵسن به‌ تۆماركردنی مۆڵه‌ته‌كانیان، بە پێچەوانەوە رێكاری یاسایی بەرامبەر كۆمپانیاكه‌ دەگیرێتە بەر.