سه‌در داوایه‌ك له مسته‌فا كازمی ده‌كات

موقته‌دا سه‌در،رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در داوایه‌ك له‌ مسته‌فا كازمی ، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات.

موقته‌دا سه‌در، سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڵمه‌تی مسته‌فا كازمی له‌دژی گه‌نده‌ڵكاران گرتوویه‌تیه‌به‌ر، داوا له‌سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات و ده‌ڵێت: پێویسته‌ به‌په‌له‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌نده‌ڵكاران بكه‌یت .

رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر جابری، به‌رپرسی نووسینگه‌ی تایبه‌تی و گه‌شتی سه‌در له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا خۆیندرایه‌وه‌، ده‌ڵێت: ئێمه‌ پشتگیری له‌و هه‌نگاوه‌ ده‌كه‌ین و پێویسته‌ هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ چڕتر بكرێنه‌وه‌ .

هه‌روه‌ها موقته‌دا سه‌در داواش ده‌كات گه‌نده‌ڵكاران راده‌ستی دادگا بكرێن و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار