ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق گفتوگۆ له‌باره‌ی بوودجه‌ی ساڵی 2021 ده‌كات

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 13ی كانوونی دووه‌می 2021 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دانیشتنی ژماره‌ 35ی خۆی سازده‌كات.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكردۆته‌وه‌و تیایدا خشته‌ی كاره‌كانی ئه‌مڕۆی له‌چه‌ند خاڵێك خستۆته‌ روو .

له‌خاڵی هه‌شته‌می خشته‌ی كاره‌كاندا هاتووه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی پڕۆژه‌ یاسای بوودجه‌ی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی دارایی 2021.

وابڕیاره‌ دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق له‌كاژمێر 3ی ئێواره‌ ده‌ست پێبكات .

13

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار