ئیدارەی ترەمپ سزای نوێی بەسەر 3 کەسایەتی و 16 قەوارەی ئێراندا سەپاند

دۆناڵد ترەمپ پێش کۆتاییهاتنی ماوەی سەرۆکایەتییەکەی بە چەند رۆژێک، سزای نوێی بەسەر ژمارەیەک کەس و لایەنی ئێرانیدا سەپاند.

وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر  سێ كه‌سیه‌تیی ئیران و 16 قه‌واری ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پاند كه‌ دووانیان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی عه‌لی خامنه‌ئی، رابه‌ری باڵای ئێراندایه‌.

هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی گەنجینەی ئەمریكا، عەبدولعەزیز محەممەداوی (ئەبو فەدەک)، سوپاسالاری حەشدی شەعبی خستە لیستی تیرۆرەوە.

ئەم سزانه‌ش پێشتریش ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر فالح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی عێراق خسته‌ لیستی سزاكانی خۆیانه‌وه‌.

حەشدی شەعبی، عەبدولعەزیز محەممەداوی (ئەبو فەدەک) وەك سەرۆكی ئەركانی هێزەكانیان و جێگرەوەی (ئەبومەهدی موهەندیس) دەستنیشانكرد، پاش ئەوەی ئەبومەهدی لە بۆردومانێكی هێزەكانی ئەمریكادا لە بەغدا لەگەڵ قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس كوژران.