حاجی ئۆمەران.. 25 تەن سێو ڕەوانەی ئێران كرایەوە
13/1/2021 - 19:53
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بڵاویكردهوه بەهۆی دەرنەچوون لە پشكنین زیاتر لە 25 تەن سێو ڕەوانەی وڵاتی ئێران كرایەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێكکهوتی (2021/1/13) ههڵساین به گەڕانەوەی یەك بار لە سێوی ئێرانی بە بڕی (25) تەن و (40) کیلۆگرام، لەلایەن بنکەی کۆنتڕۆڵی جۆری حاجی ئۆمەران و هۆبەی كهرهنتینهی كشتوكاڵی حاجی ئۆمهران پشکنینی بۆ ئەنجام درا، بەڵام لە پشكنینیدا دەرنەچوو، چونکە هاوتانییە لەگەڵ ڕێنماییەکانی کەرەنتینەی کشتوکاڵی، بۆیە لە لایەن لێژنەی هاوبەشی کۆمەڵگا سێوهكه گەڕێندرایەوە بۆ ووڵاتی ئێران.