سوید.. تا ئێستا 80 هەزار کەس ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرتووە

 تا ئێستا ٨٠ هەزار هاوڵاتی لە ووڵاتی سوید دۆسی یەکەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و هەندێک لە هەرێمەکانيش ڤاکسینیان بۆ دۆسی دووەم هەڵگرتووە.

دەستگەی تەندرووستیی گشتی سوید داوای لە هەرێمەکان کردووە لە پرۆسەی کوتان بەردەوام بن و ڤاکسین پاشەکەوت نەکەن بۆ دۆسی دووەم لەبەرئەوەی کارگەی فایزەر دڵنییای داوە کە بڕی پێویست بۆ سوید دابین دەبێت.