ئیتالیا ئاستێكی به‌رزی ڕۆژانه‌ی تووشبوون و مردنی به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرد‌

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئیتالیا ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ شه‌و و ڕۆژی ڕابردوودا 14 هه‌زارو 242 كه‌سی دیكه‌ له‌و وڵاته‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 616 تووشبووش گیانیان لەدەستدا ئه‌وه‌ش به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ڕۆژانه‌ی تووشبوون و مردن له‌و وڵاته‌ ده‌رده‌خات. 

ژماره‌ی گشتیی تووشبووان له‌ ئیتالیا بۆ دوو ملیۆن و 303 هه‌زارو 263 كه‌س به‌رزبووه‌وه‌. 

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئیتالیا ڕوونیشی كرده‌وه‌ كه‌ تا ئێستا‌ یه‌ك ملیۆن و 653 هه‌زارو 404ر كه‌س له‌ تووشبووان چاك بوونه‌ته‌وه‌و هێشتا 57 هه‌زارو 40 كه‌س له‌ نه‌خۆشخانه‌كان چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن. 

هاوکات له‌ڕووی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا‌ ئیتالیا به‌ هه‌شته‌مین وڵات و له‌ ڕووی مردووانیشه‌وه‌ به‌ شه‌شه‌مین وڵات دێت له‌ ڕیزبه‌ندی وڵاتانی‌ جیهاندا.